لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشکرای کرد دوای ئەوەی عەلی حەمادی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان لەکاتی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەکە ئازارێکی زۆری هەبوو لەپشکنینی پزیشکی پێکانی یاریزانەکە دەرکەوتووە و بەشێوەیەکی کۆتایی بڕیاری دوورخستنەوەی دراوە لە ڕیزی هەڵبژاردەکە.
لەشوێنی عەلی حەمادی یاریزانی کوردی یانەی هەلێر موستەفا قابیل بانگهێشتی ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق کراوە و ڕۆژی چوارشەممە لە وڵاتی سڕبیاوە کەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق جێدەهێڵێت و سەفەری سعودیا دەکات تاکو پەیوەندی بە ڕیزی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق بکات.
بەپێی زانیارییەکان بێت عەلی حەمادی لە پاژنەی پێی دووچاری پێکان بووە،کە ئەمەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ موستەفا قابیل تاکو بتوانێت لە جامی کەنداو لەگەڵ عێراق خۆی پیشانی جیهان بدات و شوێنی خۆی بکاتەوە بۆ داهاتوو لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

