تائێستا هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه‌ی 2027ی عێراق نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زانیاری ده‌خاته‌روو.
حاكم فاروق محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ زاگرۆس گوتی: “هێشتا پرۆژه بودجه‌ی 2027ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه نه‌هاتووه بۆ په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی خاڵه ناكۆكه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو: به‌غدا داوای لە %100 ی داهاتی هەرێم دەکەن لە کاتێکدا هیچ پارێزگایەکی عیراق سەدا سەدی داهات ناگەرێنێتەوە بۆ حکومەت، داوای بەرهەمهینانی ٤450 هەزار بەرمیل نەوت دەکەن لە کاتێکدا ئەمنیه‌تی کێڵگە نەوتییەکان دابین ناکەن، و گرفتی سەرەکی ئەوەیە لە سەرژمێری گشتیدا هەرێمی کوردستان %14.1 بەڵأم ئەوان %12بۆهەرێمی کوردستان دادەنێن، هەروەها کێشه‌ی سوتەمەنی و پشکی هەرێم گرفتێکی ترە.
گوتیشی: “هەر پارێزگایەکی عێراق ٦٥ هەزار بەرمیل نەوتی بۆ تەرخانکراوە، بۆ بەکارهینانی ڕۆژانە، بەڵام بۆ هەریمی کوردستان تەنها ٥٠ هەزار بەرمیل دانراوە.

