ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دوو بڕیاری دا و یه‌كه‌میان بنكه‌كانی تۆماری بایۆمه‌تری له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و ده‌نگه‌ده‌رانه بكه‌ن كه ئامێره‌كانی ده‌نگدان په‌نجه‌مۆریان ناخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر په‌نجه‌مۆریان وه‌ربگیرێت و ئه‌و كێشه‌یه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت.
هاوكات له بڕیارێكی دیكه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ست به پرۆسه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.