رۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا چەندین پلانی نهێنی داڕشتووە لەپێناو گەڕاندنەوەی شکۆمەندی بۆ ئازۆری دوای ئەوەی ئاستی هەڵبژاردەکە پاشەکشەی کردبوو و لە سێ مۆندیالی ڕابردوودا بەشداری نەکردبوو.
پێگەی فووت مێرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە یەکێک لە سەرەکیترین پلانەکانی مانچینی بریتییە لە بانگهێشتکردن و گواستنەوەی خێرای بەهرەمەندە نوێیەکان بۆ ڕێگری کردن لەوەی لە داهاتوودایاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتانی تر بکەن
چونکە ناوبراو باش لەوە تێگەیشتووە کە وەرزشی ئیتاڵیا لە ڕابردوودا هەڵەیەکی گەورەی کردووە بە پشتگوێخستنی گەنجان و پشتبەستنی تەواو بە یاریزانە بەتەمەنەکان.

