zagros news agency

واشنتن: پشتیوانی لە هەرێمێکی بەهێز دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە پرسی وردەکارییەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، هەروەها جەختی لە پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ هەرێمێکی بەهێز و خۆڕاگر کردەوە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە خێرایی و بونیادنەرانە کار بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێم بپەرپێبدەن.

وتەبێژێک بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی «شەفەق نیوز»دا سەبارەت بە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریکا لەسەر ڕاگەیاندنی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: «ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و خۆڕاگر دەکات، وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقدا.»

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هانی سەرجەم لایەنەکان دا کە بە خێرایی و بە شێوازێکی بونیادنەرانە کار لەسەر ئەو دۆسیەیانە بکەن کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات

سەڵاح

عێراق لە ڕیزبەندی چوارەمی هاوردەی گێلاسی تورکیا دێت

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو جۆیس بلەو

یاسین