zagros news agency

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: زەیدی پابەندە بە کۆنترۆڵکردن چەک لە دەستی دەوڵەتدا

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەسەر پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردەوە لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانی بۆ کۆنتڕۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا هیچ گومانێکی لە پابەندبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق نییە بۆ کۆنتڕۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە پێویستە میلیشیاکان چەک بکرێن بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی «به بەڵقان کردن»ی عێراق؛ واتە ڕێگریکردن لە پارچەپارچەبوون یان دابەشبوونی دەوڵەتی عێراق بۆ کیان و کیانۆکەی ململانێکار لەسەر بنەمای تائیفی یان مەزهەبی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی هاوبەشییەکی درێژمەودایان واژووکرد

سەڵاح

بەغدا… ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر بەنارنجۆک کرایە ئامانج

سەڵاح

لە هەولێر … دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەبەشداری پارێزگار و هەزاران ڕاكەری نێوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو

سەڵاح