zagros news agency

“ڕووناکییەک خۆری ئاواکرد” بۆ یاکردنەوەی ریفراندۆمی کوردستان نمایشکرا

لە چوارچێوەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و کەسایەتییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان، ئەمشەو شانۆگەریی “ڕووناکیەک خۆری ئاواکرد” لە هەولێر نمایشکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر ، چوارشەممە 23.9.2026 لە چوارچێوەی وەرزی شانۆی هەولێر، شانۆگەری «ڕووناکیەک خۆری ئاواکرد»ی پێشکەش کرد.

ئەم چالاکییە هونەرییە بە ئامانجی بەشداریی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و لە ڕێگەی شانۆوە، گوزارشتکردن لە هەست و بیرەوەرییە نیشتیمانییە پەیوەست بەو ڕۆژە مێژووییە، بەڕێوەچوو.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەلاحەددین، بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی هونەر و ڕۆشنبیری هەولێر، لەگەڵ شانۆکاران و ژمارەیەک لە کەسایەتییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان ئامادەبوون.

شانۆگەرییەکە بەشێک بوو لە بەرنامەکانی وەرزی شانۆی هەولێر، کە لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی هونەرییەوە، هەوڵ دەدات بابەت و یادەوەرییە گرنگە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی هونەر و شانۆ بخرێنەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زنجیرەی “House of the Dragon 3” بە شەڕی گەورە دەگەڕێتەوە

ART

مووچەی ئەکتەرە سەرەکییەکانی “The Devil Wears Prada 2” ئاشکرا دەکرێت

ART

ئه‌مه‌ریكا له‌ ده‌نگۆی ناردنی سه‌رباز بۆ ئۆكرانیا له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌

سەڵاح