پلاتفۆرمی جیهانی نێتفلێکس کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ لە بوارەکانی ترس و تاوان و بەسەرهاتی ئالنگاری بۆ مانگی تشرینی یەکەمی 2026 ئامادە دەکات.
لە سەرووی ئەم لیستەیە فیلمی “Animals” لە دەرهێنان و بەشداری بن ئەفلێک دێت، کە بەسەرهاتی ڕفاندنی کوڕی کاندیدێکی سەرۆکایەتی شاری لۆس ئەنجلۆس دەگێڕێتەوە و هەوڵەکانی خێزانەکەی بۆ ڕزگارکردنی نیشان دەدات.
زنجیرەی “Below” لە 8ـی تشرینی یەکەم پەخش دەکرێت و لە شەش ئەڵقەدا ڕووداوی هێرشی گیاندارێکی ترسناکی دەریایی بۆ سەر گوندێک دەگێڕێتەوە.
هەروەها فیلمی “Sacrifice” بە بەشداری کریس ئیڤانز و ئانیا تایبۆر جۆی لە 16ـی تشرینی یەکەم پێشکەش دەکرێت.
نێتفلێکس جەخت دەکاتەوە، وەرزی دووەمی زنجیرەی”Haunted Hotel” و بەرنامەی “Is It Cake? Halloween” لە 9ـی تشرینی یەکەمدا ورەیەکی نوێ و کەشێکی تایبەت بە هالوێن دەبەخشنە بینەران.

