zagros news agency

زاگرۆس زانیاریی ورد لە پشت هەرزانبوونی نرخی بەنزین لە هەولێر دەخاتە ڕوو

 

بەپێی زانیاری زاگرۆس، بەهۆی ئاسانکارییەکانی حکوومەت بۆ هاوردەکردنی سووتەمەنی و زیادبوونی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

نرخی بەنزین، بەتایبەتی جۆری ئاساییی بازرگانی، هەنگاو بە هەنگاو روو لە دابەزین دەکات. لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا نزیکەی 400 دینار لە نرخی هەر لیترێک کەم بووەتەوە، هەروەها نرخی جۆرەکانی باشترکراو (محسّن) و نایاب (سووپەر)یش دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

جێی ئاماژەیە، بەهۆی ئاسانکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بڕێکی زۆر لە بەنزینی بازرگانی لە ڕێگەی وڵاتانی دراوسێوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان؛ ئەم هەنگاوەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر نرخ دروست کردووە و بووەتە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی بەنزینی ئاساییی بازرگانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری پلاندانان ئەنجامە کۆتاییەکانی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراقی راگەیاند

سەڵاح

پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە هەریر جێبەجێ دەكرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

دڵشاد