دوای خواردنەوەی شەش قتوو لە خواردنەوە وزەبەخشەکان منداڵێک بەناوی زولفەقار لە دیالە کۆچی دوایی کرد .
منداڵێک بەناوی زولفەقار وەلید محێمید سەعیدی، کە تەمەنی 13 ساڵ بوو و دانیشتووی ناحیەی عەبارە بوو لە پارێزگای دیالە، دوای تێکچوونی باری تەندروستیی بەهۆی خواردنەوەی شەش قتوو لە خواردنەوە وزەبەخشەکان (ئینێرجی درینک) کۆچی دوایی کرد.
زولفەقار دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستیی گەیێندرایە نەخۆشخانەی فێرکاریی بەعقوبە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا. تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکان و دیاریکردنی هۆکاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی.
ئەم ڕووداوە بووەوە هۆی نوێبوونەوەی بانگەوازەکان بۆ خاوەن دووکان و مارکێتەکان کاتێک ئاگاداری مەترسییەکانی فرۆشتنی خواردنەوەی وزەبەخش بن بە منداڵان، هەروەها جەخت لەسەر گرنگیی هۆشیارکردنەوەی منداڵان و دایک و باوکان کرایەوە سەبارەت بە مەترسییەکانی زیادەڕویکردن لە خواردنەوەی ئەم جۆرە خواردنەوانە.

