zagros news agency

تایلۆر سوێفت خەڵاتی ڤیدیۆی ساڵی بەدەستهێنا

تایلۆر سوێفت لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی “MTV VMAs”، خەڵاتی باشترین ڤیدیۆ کلیپی ساڵی بردەوە بۆ گۆرانی  “The Fate of Ophelia”.  

 

ئەم بەرهەمەی بۆ ڕێزلێنان لە دۆلی پارتن، گۆرانیبێژی کانتری تەرخانکرابوو.

 

گۆرانییەکە یەکەمین بەرهەمی تاکی ئەلبوومی 2025ی ئەو هونەرمەندەیە بە ناوی .”The Life of a Showgirl”

 

لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا لە لۆس ئەنجلۆس، تايلۆر سوێفت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەموومان بەختەوەر بووین کە بۆ ماوەیەک لەگەڵ دۆلی پارتن لەسەر ئەم زەوییە ژیاوین. دۆلی پارتن کە گۆرانیبێژ و بازرگانێکی دیار بوو، لە مانگی ئابی ئەمساڵ لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

سوێفت تا ئێستا 18 ڤیدیۆ کلیپی نووسیوە و دەرهێنانی بۆ کردوون، لە نێویاندا کلیپی گۆرانییە نوێیەکەی کە لە ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “No Good Men” دەبێتە فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵی بەرلین

ART

وێنەگرتنی بەشی نوێی سپایدەرمان دەستیپێکرد

ART

دێردێڤڵ بە بەرگێکی نوێی ڕەشەوە لە وەرزی دووەمی “Born Again” دەردەکەوێت

ART