ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلەی ژمارەیەك ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكاتەوە‌

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/2/7، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو، پلەی نوێی پێنج ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بەستن پاش ئەوەی فەرمانی بەرزكردنەوەی پلەكانیانی واژۆ كرد و بۆ لیوا ڕوكن و لیوا بەرزكرانەوە.


لە وتەیەكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، هەروەها جەختی لە گرنگی و پێویستیی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا كردەوە.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە ناوی پێشمەرگە ناوێكی پیرۆزە و پێویستە وابەستەیی و ئینتیمای یەكەمی پێشمەرگە بۆ خاك و نیشمان و گەلەكەی بێت و هەڵنانی هەنگاوی خێرا و جددی بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە بە پێویست زانی، هەموو پشتگیرییەكیشی بۆ ئەو پرۆسەیە دەربڕی.
لای خۆیانەوە پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاس و پێزانینان بۆ نێچیرڤان بارزانی و گرنگیدانیان بە پێشمەرگە دەربڕی و بەڵێنی پێشمەرگانەی دڵسۆزی و خزمەتی نیشتمانیان دووپات كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین

دوای كوژرانی ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی بۆ ده‌ستكه‌وتنی خۆراك، ئەمەریکا لە ئاسمانەوە یارمەتی هەڵدایه‌ خوارەوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح