بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست، شەپۆلێکی نمەباران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.
کەشی ئەمڕۆ دووشەممە (١٢-١٠-٢٠٢٦):
ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچڕی کورتخایەن لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم هەیە و کاریگەرییەکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکانی باکوور زیاتر دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ – ٢٠ کم/ک) و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک دادەبەزن.
کەشی سبەی سێشەممە (١٣-١٠-٢٠٢٦):
کاریگەریی نزمەپەستانەکە زیاتر دەبێت و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت؛ لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت کە هەندێک جار بروسکەشی لەگەڵ دەبێت (بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم). لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەریی بارانەکە لاواز دەبێت، جگە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. هاوکات لە دوای نیوەڕۆ خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥ کم/ک و مەودای بینین بۆ ٥ تا ٧ کم کەم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی (بە پلەی سیلیزی):
-
هەولێر: ئەمڕۆ (٢٦) | سبەی (٢٦)
-
سلێمانی: ئەمڕۆ (٢٧) | سبەی (٢٦)
-
دهۆک: ئەمڕۆ (٢٦) | سبەی (٢٦)
-
هەڵەبجە: ئەمڕۆ (٢٩) | سبەی (٢٩)
-
زاخۆ: ئەمڕۆ (٢٦) | سبەی (٢٦)
-
گەرمیان: ئەمڕۆ (٣٤) | سبەی (٣٥)
-
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ (٢٧) | سبەی (٢٧)
-
پیرمام: ئەمڕۆ (٢٦) | سبەی (٢٥)
-
ئاکرێ: ئەمڕۆ (٢٦) | سبەی (٢٦)
-
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ (١٧) | سبەی (١٧)

