ڕۆژی دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا دەکات.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایەسەر ئایندەی کورد لە سووریا و ڕێڕەوی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری.

