zagros news agency

دادگاییکردنی راسل براند بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەستیپێکرد

ئەکتەری بەریتانی راسل براند لە تەمەنی 51 ساڵیدا لە دادگایەکی لەندەن ئامادە بوو بۆ دادگاییکردنی لەسەر تۆمەتەکانی دەستدرێژی سێکسی کە لەلایەن 6 ئافرەتەوە ئاراستەی کرابوون.

پێشبینی دەکرێت دادگاییکردنەکە بۆ ماوەی 10 هەفتە بەردەوام بێت و دادگا لەسەر بنەمای بەڵگەکان بڕیار بدات، لە کاتێکدا براند بەردەوام سەرجەم تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

تۆمەتەکان بریتیین لە سێ تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و سێ تۆمەتی هێرشکردنە سەر لەگەڵ تۆمەتێکی ڕەفتاری نەشیاو.

براند لە ڕێوڕەسمی ئامادەبوونی لە دادگا بەرگی ڕەنگی شینی تۆخی پۆشیبوو و هاوسەرەکەی لەگەڵدا بوو. سەرەتا دادگا دەستی بە هەڵبژاردنی دەستەی سوێندخۆران کرد بۆ گوێگرتن لە وردەکارییەکانی دۆسییەکە لە هەفتەکانی داهاتوودا.

راسل براند دەستپێکی کارەکانی لە ڕێگەی پێشکەشکردنی بەرنامەی کۆمیدی دەستپێکرد و دواتر لە تەلەڤزیۆن لە بەرنامەی “Big Brother’s Big Mouth” بەناوبانگ بوو. پاشان ڕووی لە سینەمای هۆڵیوود کرد و لە فیلمەکانی “Forgetting Sarah Marshall” و “Get Him to the Greek” بەشداری کرد و تەنیا لەم ساڵانەی دواییدا ڕووی لە پێشکەشکردنی پۆدکاست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوە دەچێت

یاسین

لە پێشانگەیەکدا ئامانج ئەمین هونەری پۆستکار دەخاتەڕوو

ART