لە چوارچێوەی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر”دا، چوار کورتە فیلمی دەرهێنەر کەریمۆک غەفور لە هەولێر نمایش دەکرێن و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
لە بەردەوامیی چالاکییەکانی وەرزی پاییزەی پڕۆژەی هونەریی “سینەما و جەماوەر” کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێرە، ئەم چوارشەممەیە چالاکییەکی تایبەتی سینەمایی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
لەدوای نمایشکردنی فیلمەکان، بە ئامادەبوونی دەرهێنەر، گفتوگۆیەکی کراوە و ڕەخنەیی لەسەر ناوەڕۆک و هونەری فیلمەکان لەگەڵ ئامادەبووان دەکرێت.
فیلمەکان کاتژمێر 5:00می ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە هۆڵی ژمارە 12ـی سینەما ئێمپایەر لە فامیلی مۆڵ نمایش دەکرێن و هاتن بۆ هەمووانە.
پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی پارێزگاری هەولێر بەردەوامە و هەفتانە هەڵستاوە بە نمایشکردنی فیلمی سینەمایی و برەودان بە کولتووری سینەمایی لە شارەکەدا.

