پۆلیسی ئەمریکا ئەکتەری ناسراو سەلما بليریان دوای تۆمەتبارکردنی بە هێرشکردنە سەر دوو کارمەندی فڕۆکەیەک لە گەشتی لۆس ئەنجلۆسەوە بۆ نیویۆرک دەستبەسەرکرد.
سەلما بلير کە بە رۆڵەکەی لە فیلمی “Legally Blonde” بەناوبانگە، تۆمەتبار کراوە بەوەی لە ناو فڕۆکەکەدا ڕەفتاری توندوتیژی ئەنجامداوە.
ڕووداوەکە شەوی یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەم ڕوویدا و پۆلیس دوای گەیشتنی فڕۆکەکە بۆ فڕۆکەخانەی نیویۆرک چووە شوێنی ڕووداوەکە.
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان بلير مشتەکۆڵەی لە یەکێک لە کارمەندەکان داوە و هەوڵیداوە دەرگای فڕۆکەکە لە کاتی کۆپیت و فڕیندا بکاتەوە.
کۆمپانیای دێلتا نەیتوانی بە تەواوی زانیارییەکان لەبارەی هەوڵی قفڵکردن دەرگاکە پشتڕاست بکاتەوە.
ئەم ڕووداوە بووە هۆی برینداربوونی دوو کارمەند و یەکێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. بلير دوای دەستبەسەرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا بۆ هەڵسەنگاندنی تەندروستی.
نوێنەری هونەرمەندەکە رایگەیاند، بلير تووشی بارودۆخێکی تەندروستی لەناکاوی توند بووەتەوە کە بووەتە هۆی ئەم ڕەفتارانە و ئێستا بارودۆخی جێگیرە.

