هێرشێکی ئەلیکترۆنیی ڕێکخراو لە فەرەنسا سەدان سوپەرمارکێتی گەورەی وەک لۆکلێرک و ئینتەرمارشی و یوی کردە ئامانج بە جۆرێک کە هاککەرەکان دەستیان بەسەر سیستەمی کۆنترۆڵی ساردکەرەوە و بەفرگرەکاندا گرت و پلەی گەرمییەکەیان بۆ پەنجا پلەی سەدی بەرزکردەوە ئەم دەستکارییە ئەلیکترۆنییە بووە هۆی لەناوچوون و تێکچوونی بڕێکی یەکجار زۆر لە خواردەمەنی و لە چەند شوێنێکیش ئاگری لێکەوتەوە بە گوێرەی زانیارییەکان هاککەرەکان کەلێنێکی نەرمەکاڵای کۆنی کۆنترۆڵکەرەکانی دانفۆسیان قۆستووەتەوە کە بە هێڵی ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە پسپۆڕانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم جۆرە هێرشانە پێناسەیەکی نوێ بۆ مەترسییەکان دادەنێن چونکە ئێستا هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە سنووری دزینی داتا دەرچوون و ڕاستەوخۆ دەتوانن کۆنترۆڵی ئامێرە فیزیاییەکان بکەن و هەڕەشە لەسەر زنجیرەی دابینکردنی خۆراکی وڵاتان دروست بکەن.

