zagros news agency

شۆن دێدی کۆمبس ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

هۆکاری گواستنەوەی ڕاپەری ئەمریکی شۆن دێدی کۆمبسیان بۆ نەخۆشخانە ئاشکرا کرا کە لە ناو گرتووخانەکەیدا بریندا بووە.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، کۆمبس کە تەمەنی 56 ساڵە، بەر تەختی بەرزبووەوەی ناو زیندانەکەی کەوتووە، ئەمەش بووەتە هۆی برینداربوونی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تەندروستی ئەو هونەرموندە بەرەو باشتربوون دەچێت و برینەکەی مەترسیدار نییە.

وتەبێژەکەی ڕایگەیاند، تیمی کاری بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان دەکەن و تەندروستی کۆمبس لە پێشینەی کارەکانیانە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا روویداوە کە کۆمبس سزای 50 مانگ بەندکردن بەسەر دەبات. سزاکە لە تشرینی یەکەمی 2025 بەسەریدا سەپێنرا دوای تاوانبارکردنی لە دوو دۆسییەی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی کەسانێک بۆ مەبەستی خراپ.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وادەی ئازادکردنی لە 21ی کانونی دووەمی 2028 وە گۆڕدراوە بۆ 2ی ئاداری هەمان ساڵ. ئەمەش دوای تۆمارکردنی سەرپێچی و لەدەستدانی هەندێک لە ئیمتیازەکانی لە ناو بەندیخانەدا هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئەمساڵ 40 حاڵەتی خۆکوشتن لە دیالە تۆمارکراوە

سەڵاح

لە عێراق رێگە بە لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران نادرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

یاسین