zagros news agency

 لە دهۆک گەنجێک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو گەنجێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، خوشکی خۆی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا کوشتووە، دواتریش تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی دهۆک، ڕووداوەکە کاتژمێر (٢:٢٠)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی دومیز ڕوویداوە؛ لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW)، تۆمەتبارەکە خوشکە ٢٠ ساڵانەکەی خۆی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە (نامووس) کوشتووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوەیان، ئەفسەر و کارمەندانی بەشی پۆلیسی قەزای سێمێل گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە. پاش لێکۆڵینەوەی چڕ، بەیانیی ئەمڕۆ توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە ڕادەستی یاسا کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەجوا کاکەیی: خەڵکی کەرکوک بە پەرۆشن بۆ رۆژی دەنگدان بچن دەنگ بدەنە پارتی دیموکراتی کوردستان

دڵشاد

پارێزگاری هەولێر، هەردوو پڕۆژەى دووسایدی ( کەسنەزان – گۆمپەسپان) ، ( گۆمەسپان – سماقووڵی ) بەسەرکردەوە

یاسین

سەڵاح تەمیمی: بەردەوام لەبارەی پێدانی کارەبا ستەم لە پاریزگای دیالە دەکرێت

سەڵاح