ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆککۆماری ئۆکراینا، دەڵێت بڕیارە نوێیەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر گازوائیلی ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە بواری وزەدا، کە ڕووسیا پشتگوێی خستووە، وای لێ کردووە هەست بکات سەرۆککۆماری ئەمریکا خیانەتی لە ئۆکراینا کردووە.
بەڕێز زێلێنسکی لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا گوتی، پێدەچێت کیێڤ لە شەڕی دژ بە ڕووسیادا، پشتیوانیی ئەمریکا لەدەست بدات.
هەروەها ئەو نیگەرانیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری سەپاندنی سنووردارکردنی نوێ لەسەر ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەمریکا لەگەڵ ئۆکراینادا، بابەتێک کە دۆناڵد ترامپ ڕەتی کردووەتەوە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە سوپای ئۆکراینا ڕای گەیاند، لە ماوەی دوو شەوەدا، هۆشدارییە زووەکانی و ئاساییی ئەمریکای سەبارەت بە هێرشە مووشەکییە نزیکەکانی ڕووسیا وەرنەگرتووە.

