دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاری.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پێش دەستپێکردنی دانیشتنی فەرمی ئەنجام داوە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پاڵێوراوانی پۆستەکانی جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتە چۆڵەکان و وەزارەتە تازە دروستکراوەکان.

