کۆمپانیای مێتا ڕایگەیاند کە تایبەتمەندییەکی نوێی بەهێزکراو بە ژیریی دەستکرد بە ناوی ئەلگۆریتمەکەی تۆ بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەردەست دەخات کە پێشتر لەسەر تۆڕی ئینستاگرام تاقی کرابووەوە ئەم تایبەتمەندییە نوێیە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆیان بەسەر ئەو بابەت و ناوەڕۆکانەدا هەبێت کە لە پەڕەی سەرەکییاندا پێشنیار دەکرێن بە شێوەیەک کە دەتوانن بە ویستی خۆیان سیستمەکە ڕێکبخەن و بڕیار بدەن کام بابەتانە زیاتر ببینن یان کامیان بە تەواوی لەسەر شاشەکانیان کەم بکرێتەوە ئەمەش هەنگاوێکە بەرەو شەفافییەتی زیاتر لە بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکەکاندا لە لایەن پلاتفۆرمە گەورەکانەوە.

