zagros news agency

مايلی سايرس هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە کۆنسێرتەکان ئاشکرا دەکات

گۆرانیبێژی ئەمریکی، مايلی سايرس لەبارەی دوورکەوتنەوەی لە سەر شانۆ، رایەگەیاند، کاتێک لە تەمەنی 33 ساڵیدا لە هۆڵی هۆلیوود بۆڵ بەشداری کرد. ئەمە یەکەم دەرکەوتنی گەورەی بوو دوای چەندین ساڵ دورکەوتنەوە لە گەشتی هونەری.

 

سايرس باسی لەوە کرد، گۆرانیوتن بەرامبەر بینەران ناتوانێت تەنیا تەواوی ژیانی بێت. ئەو ڕوونی کردەوە، هەست بەپێویستی دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان ژیانی تایبەتی و کارەکەیدا دەکات.

 

هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، وەستان لەسەر شانۆ وەک ڕابردوو شتێکی ئاسایی نییە بۆی، بەڵام لەو بڕوایەدایە ئەم گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی پاراستنی گوڕوتین لە کارەکانیدا.

 

ئەم هونەرمەندە بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە حەزی لە کارکردن و تاقیکردنەوەی نوێیە. باسی لەوەش کرد، خستنەبەری خۆی لە ژێر پەستانی ئەرێنی یارمەتی دەدات تا شتی نوێ دروست بکات، چونکە ئەم نوێگەرییە بەشێکە لە شێوازی ژیانی و هیواداریشە بینەران لێی تێبگەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەممەد حاجی مەحموود پێشهاتەکان تاوتوێ دەکات

سەڵاح

گواستنەوەی ٧٥٤ زیندانیی ئەفغانی لە زیندانەکانی پاکستان و عێراقەوە بۆ کابول

سەڵاح

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕادەگیرێت

سەڵاح