zagros news agency

سێرجیۆ رامۆس و گەڕانەوەیەکی چاوەڕواننەکراو

یانەی خێتافی ئیسپانی لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا دەرگای بۆ گەڕانەوەی بەرگریکاری خاوەن ئەزموون سێرجیۆ رامۆس کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکە لە قۆناخی داهاتوودا.

لەم چوارچێوەیەدا ئەنخێل تۆرێس سەرۆکی یانەکە لە لێدوانێکی رادیۆییدا ئاشکرای کرد کە بۆ خستنەڕووی بیرۆکەکە پەیوەندی بە برای رامۆس کە بەڕێوەبەری کارەکانیەتی کردووە، هەرچەندە هێنانی بەرگریکارێکی نوێ لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانیان نییە.

رامۆس کە ئێستا تەمەنی پەنجا ساڵە دوای کۆتاییهاتنی ئەزموونەکەی لەگەڵ یانەی مۆنتێری مەکسیکی تا ئێستا بێ یانە مابووەوە، بەڵام ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەریدەخەن کە لە دۆخێکی جەستەیی زۆر باش و ئامادەباشیدایە، پێشتریش باس لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ لالیگا یان تەنانەت چوونە نێو کۆمەڵەی خاوەندارێتی یانەی سێڤییا کرابوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا بریاری بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستی نێکۆ ویلیامز

یاسین

ئانچێلۆتی سزای زیندانی کردنی بەسەر دەسەپێنرێت

یاسین

مباپێ پەیامێکی نوێ لەسەر پێکانەکەی بڵاو دەکاتەوە

یاسین