بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما (شەماڵ عومەر)، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی بەناوبانگی بواری شانۆ و دراما، خوالێخۆشبوو (شەماڵ عومەر)مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.”
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ئومێدی خواستووە کە دڵنەوایی و هاوخەمیی هونەرمەندان، ئازیزان و دۆستانی کۆچکردوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنی بنەماڵەکەیان، هەروەها لە خوای گەورە پاداشتی خێری بۆ خوالێخۆشبوو خواستووە کە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

