zagros news agency

خوێندنی باڵای عێراق: قوتابیانی باڵاپۆشی ئازەربایجانی دەتوانن لە عێراق بخوێنن

 

دەستەی ڕا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، ڕەزامەندیی لەسەر کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ دا؛ لەوانەش بەخشینی دەسەڵات بە ئەنجومەنی زانکۆکان بۆ چارەسەرکردنی «حاڵەتە مەترسیدارەکان»ی قوتابیان و پێشکەشکردنی بانگهێشتنامە بۆ قوتابیانی باڵاپۆشی وڵاتی ئازەربایجان تاوەکو لە زانکۆکانی عێراق درێژە بە خوێندن بدەن.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، وەزیر حەیدەر بەها حەسەنی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی دەستەی ڕای کردووە بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی خوێندنی پەرلەمان و سەرۆکی زانکۆ حکومییەکان.
دەستەی ڕای ناڕەزایەتیی دەربڕی دژی قەدەغەکردنی حیجاب لە دامەزراوە پەروەردەیییەکانی ئازەربایجان.
هەروەها ڕەزامەندی درا لەسەر بانگهێشتی قوتابییه باڵاپۆشەکانی ئازەربایجان بۆ خوێندن لە زانکۆکانی عێراق لە ڕێگەی دەستپێشخەریی «لە عێراق بخوێنە»، لەوانەش کەناڵی بەخشینی بێبەرامبەر.

دەستەی ڕای تاوتوێی بەخشینی دەسەڵاتی بە ئەنجومەنی زانکۆکان کرد بۆ چارەسەرکردنی «حاڵەتە مەترسیدارەکان» (الحالات الحرجة) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) کە لە تەنها یەک نمرە زیاتر نەبێت، بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان.
بڕیار درا بە کەمکردنەوەی کۆنمرەی وەرگرتن بۆ هەندێک پسپۆڕی لە خوێندنی ئێواراندا لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکان. هەروەها دەستکاریی ڕێنماییەکانی تاقیکردنەوەکانی زانکۆ ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠٢٦ کرا بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان.

دەستەی ڕا دەسەڵاتی بڕیاردانی لەسەر داواکارییەکانی گواستنەوە و میوانداری بە ئەنجومەنی زانکۆکان بەخشی لە چوارچێوەیەکی سنووردار کە مەرجەکانی خوێندن دیاری دەکەن.
جەخت لەسەر بەهێزکردنی سەربەخۆیی زانکۆکان کرایەوە؛ هاوکات بڕیار درا کە درێژکردنەوەی خزمەت بۆ مامۆستایان تەنها بۆ مەبەستی وانەوتنەوە بێت و ماوەی درێژکراوە بۆ وەرگرتنی پۆست و پلەی ئیداری هەژمار نەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

سەڵاح

به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران ژێرئاو كه‌وت و 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح