zagros news agency

نووسەر و توێژەر زەمان عەبدە کۆچی دوایی کرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پرسە و هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و ناوەندی ئادابی و ڕووناکبیری کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و توێژەری بواری جینۆساید و ئەنفال، زەمان عەبدە.

 

لە پەیامەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە، کە عەبدە زیاتر لە 35 ساڵ لە تەمەنی خۆی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتکردن بە پرسی ئەنفال و ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید بە جیهان و بە یەکێک لە دەنگە دیار، دڵسۆز و خەمخۆرەکانی ئەم بوارە ئەژمار دەکرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە هەوڵ و کۆششەکانی زەمان عەبدە جێدەستی دیار و دیاریکراوی هەبووە لە توێژینەوە، کۆکردنەوە و بەبەڵگەکردنی تراژیدیای جینۆسایدکردنی گەلی کورددا.

 

لەکۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاڕاستەی خێزان، کەسوکار، یەکێتی نووسەرانی بواری جینۆساید، و سەرجەم دۆست و هاوڕێیانی کۆچکردوو کردووە، هیوای خواستووە پەروەردگار گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دوایین وەرزی “Outer Banks” پێشکەش دەکرێت

ART

پڕۆژە نوێیەکەی مات شارمان و پرسی خەرجییەکان

ART

بێن ئەفلێک ڕاستیی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ شاکیرا ئاشکرا دەکات

ART