zagros news agency

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: چاوەڕوانین پەکەکە سنوورەکانی هەولێر چۆڵ بکات؛ لەگەڵ بوژانەوەی ناوچە گەشتیارییەکاندا پلانی ستراتیژیمان دەبێت

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەدەکات کێبڕکێی گەشتیاری لە سنووری پارێزگای هەولێر بە شێوازێکی بەرچاو بەرەو پێشەوە دەچێت و بۆ قۆناغی داهاتوو پلانی ئەوتۆمان دەبێت بۆ بوژانەوەی تواوی ئەو ناوچە گەشتیارییانەی کە پێشتر بەهۆی ناسەقامگیرییەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ زاگرۆس، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ناوچە گەشتیارییەکان و ئاوەدانکردنەوەیان کرد و ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆجێیی هەولێر چاوەڕوانە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەو ناوچە سنوورییانەی پارێزگای هەولێر بە تەواوی چۆڵ بکات کە ببوونە هۆی پەکخستنی جووڵەی ژیان و گەشتیاری لەو دەڤەرە خۆشخۆکانەدا.
پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە کەرتی گەشتیاری لە سنووری پارێزگاکەدا لە گەشەسەندنێکی بەردەوامدایە و لە ڕووی خزمەتگوزاری و پێشوازی لە گەشتیارانەوە هەنگاوی گەورە نراوە، بۆیە لەگەڵ چۆڵکردنی ئەو ناوچانەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی پارێزگاکە پلانی تۆکمە و ستراتیژیی نوێیان دەبێت بۆ دووبارە بوژاندنەوە، ئاوەدانکردنەوە و ڕاکێشانی سەرمایەگوزاری و گەشتیار بۆ تەواوی ئەو ناوچە سروشتی و دڵگیرانەی کە تایبەتمەندیی گەشتیارییان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەترسیی کەمئاوی و پیسبوون لەسەر بەنداوی مەهاباد

سەڵاح

خۆپیشاندانەکان لە فەڕەنسا لە فراوانبوون دان

سەڵاح

ئۆکرانیا بە مووشەکی ئەتاکمز هێرشی کردە سەر دوورگەی کریمیا

سەڵاح