ئەمڕۆ هەینی ٢٣/١٠/٢٠٢٦ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە ژان-پیێر لاکروا (Jean-Pierre Lacroix)، جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتی (Under-Secretary-General for Peace Operations)، و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەسەر دوا گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی ناوچەکە، گرینگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەیی و هەوڵە مرۆییەکان و بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی کرد.
شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامانج و ناوەڕۆکی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە خۆی لە دەرفەتەکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرجەستە دەکات.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، شاندی ناوبراو سەردانی شەقلاوەیان كرد لەگەڵ بەڕێز بەرپرسی فەرمانگە کە لەوێدا دەرفەتیان هەبوو چێژ لە دیمەنی سەرنجڕاکێشی سروشتی شارەکە ببینن وەک بەشێک لە سروشتی جوانی هەرێمی کوردستان و میواندۆستی خەڵکەکەی.
بەڕێز دزەیی سوپاسی ژان-پیێر لاکروا و شاندی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ سەردانەکەیان دەربڕی و جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندی، هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە.

