ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە و جێنین پلاسخارتیش کۆتا ڕاپۆرتی خۆی لەسەر عێراق دەخوێنێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی ئایاری 2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، کاتژمێر 05:00ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر کۆدەبێتەوە و ئەجێندای کۆبوونەوەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی عێراقە بە گشتی.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق کۆتا راپۆرتی خۆی وەک نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بخوێنێتەوە، کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە ئەرکەکەی کۆتایی بێت.

پلاسخارت لە راپۆرتەکەی تیشکدەخاتە سەر چەندین بابەتی هەنووکەیی لەوانەش، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دۆخی مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا.. دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

یاسین

کارمەندانی سەر بە وەزارەتی کارەبای عێراقیش مووچەیان دوا کەوتووە

سەڵاح

نیویۆرک… سودانی له‌گه‌ڵ گوتیرێس چه‌ند ته‌وه‌رێكیان تاوتوێكرد

سەڵاح