zagros news agency

ئەمریکا گەمارۆ ئابورییەکانی سەر ئێران تونتر دەکات

تەوژم و گوشارەکان بۆ سەر ئابووریی ئێران ڕوو لە زیادبوونن، ئەمەش دوای ئەوەی عێراق و پاکستان دەروازە سنوورییە سەرەکییەکانیان بە ڕووی جووڵەی بازرگانیدا داخست؛ پێشهاتێک کە هەڕەشەی کەمکردنەوەی ئەو دەروازە وشکانییانە دەکات کە تاران پشتیان پێ دەبەستێت بۆ قەرەبووکردنەوەی پەککەوتنی گواستنەوەی دەریایی و ئاسمانی کە بەهۆی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکاوە دروست بووە، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە، کەڵەکەبوونی بارهەڵگرەکان و دابەزینی توانای کڕینی خێزانە ئێرانییەکان.

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم سنووردارکردنە نوێیانە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا دێن کە واشنتۆن سەرکردایەتی دەکات بۆ توندکردنەوەی گۆشەگیریی ئابووری لەسەر ئێران، دوای ئەوەی سنووردارکردنی دەریایی و سزاکانی سەر کەرتی فڕین بوونە هۆی پەکخستنی زۆربەی ڕێڕەوەکانی بازرگانی دەرەکیی ئەو وڵاتە.

سەبارەت بە عێراق، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ڕۆژی چوارشەممە دەروازەی سنووریی “شێب”یان داخست کە دوو پارێزگای سەرەکیی بەرهەمهێنەری نەوت لە عێراق و ئێران بە یەکەوە دەبەستێتەوە، هۆکاری هەنگاوەکەشیان بۆ توندکردنەوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی گەڕاندەوە.

لە پاکستانیش، دەسەڵاتداران لە ماوەی پشووی کۆتایی هەفتەدا، جووڵەی ئەو بارهەڵگرانەیان ڕاگرت کە لە ئێرانەوە و لە ڕێگەی هەردوو دەروازەی “گبد” و “تەفتان”ەوە دەهاتن، کە دوو ڕێڕەوی وشکانیی جێگرەوەن بۆ بەندەرە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئێران، و لە سەرەتادا هۆکارەکەیان بۆ پاساوی ئەمنی گەڕاندەوە.

بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، دواتر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئەو ڕێکارانەی بە پابەندبوون بە سیستمەکانی سزای کارپێکراو بەپێی یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەستەوە.

هەڵمەتێکی ئەمریکی بۆ وشککردنی ڕێڕەوە بازرگانییەکان

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری “سکۆت بێسێنت” وەزیری گەنجینەی ئەمریکاوە، لە میانی کۆنفرانسێکی سیاسی لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بڵاویکردەوە، واشنتۆن لەگەڵ پاکستان و تورکیا کار دەکات بۆ بڕینی ڕێڕەوە بازرگانییە وشکانییەکانی ئێران، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەوەی کە وەک هەڵمەتێک بۆ گۆشەگیرکردنی تەواوەتی ئابووریی ئەو وڵاتە وەسفی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. سالار عوسمان پێشوازی لە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کرد

سەڵاح

له‌ به‌غدا كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر دۆزرایه‌وه‌

سەڵاح

رێناس سەید نەجمەدین : بۆ كوردستانێكی بەهێز دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

گوران