گۆرانیبێژی ئەمریکی کاتی پێری زانیاری نوێ لەبارەی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدا جاستن ترودۆ دەدرکێنێت.
ئەو هونەرمەندە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە دڵخۆشیی دۆزیوەتەوە دوای جیابوونەوەی لە ئەکتەری بەناوبانگ ئۆرلاندۆ بلۆم. کاتی پێری ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پەیوەندییە نوێیە هاوسەنگی و ئارامی بە ژیانی بەخشیوە.
چیرۆکی خۆشەویستی نێوانیان لە تەموزی 2025 دەستی پێکرد، کاتێک کاتی پێری لە چوارچێوەی گەشتە هونەرییەکەیدا بۆ گۆرانیوتن گەیشتە کەنەدا.
دوای دوو مانگ لە یەکەم دیداریان لە شاری مونتڕیاڵ، وێنەی هەردووکیان لەسەر کەشتییەک لە کالیفۆرنیا بڵاوبووەوە. کاتی پێری لەبارەی ئەم بابەتە گوتی، هەردەم داوای بەخشینی خۆشەویستییەکی مەزنم لە پزیشکە دەروونییەکەم دەکرد.
لە لایەکی دیکەوە جاستن ترودۆ لە 2023 جیابوونەوەی یاسایی خۆی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند. ئەم هاوسەرگیرییە 18 ساڵی خایاندبوو و خاوەنی 3 منداڵن. هەروەها لە حوزەیرانی 2026 ئەم دوو خۆشەویستە نوێیە لە ڕێوڕەسمی فێستیڤاڵی سینەمایی تریبیکا بە فەرمی دەرکەوتن.

