zagros news agency

سێیەکی گەنجان ژیریی دەستکرد بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر مادده هۆشبەرەکان و کحول بەکار دێنن

 

زانایان و توێژەران هۆشداری دەدەن لەوەی کە چاتبۆتەکان ڕەنگە زانیاریی هەڵە لەسەر بەکاربردنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاو بکەنەوە؛ راپرسی نوێ نیشانی دەدات کە سێیەکی گەنجانی ئەمریکی بۆ زانیاری لەسەر ماددە هۆشبەرەکان پەنا بۆ ژیریی دەستکرد دەبەن.

 

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری «JMIR Formative Research» بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە ٣٢٪ لە کۆی ٩٩٥ گەنجی ئەمریکی (تەمەن ١٨ تا ٢٩ ساڵ) ئامرازەکانی وەک ChatGPT، Google Gemini، و Meta AIیان بۆ دەستکەوتنی زانیاریی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بەکار هێناوە.

 

نزیکەی نیوەی ئەم کەسانە ڕایانگەیاندووە مانگی جارێک بۆ ئەم مەبەستە ژیریی دەستکرد بەکار دەهێنن؛ لەوانەش ١٢٪ هەفتانە و ٤٪ ڕۆژانە یان نزیکەی هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ دەبەن.

 

توێژەر میرئا تریگوئێڕۆ ڕۆرا لە زانکۆی ڕاتگەرز ڕایگەیاند کە پشتبەستن بەم ئامرازانە دەکرێت ببێتە هۆی ڕەفتاری نائاگایانە یان پڕمەترسی لە لایەن گەنجانەوە کە توێژێکی هەستیارن بەرامبەر زیانەکانی هۆشبەر.

 

نزیکەی ٩٣٪ی ئەوانەی ژیریی دەستکردیان بەکار هێناوە، ئامانجی سەرەکییان زانینی مەترسی و لێکەوتەکانی بەکاربردنی ماددە هۆشبەرەکان بووە.

 

نزیکەی نیوەی بەشداربووان بە دوای زانیاریی ورد لەسەر بڕی بەکاربردن گەڕاون، و ٣٥٪یش بۆ پشکنینی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە تێکچوونەکانی بەکاربردنی ماددەکان (وەک ئاڵوودەبوون) بەکاریان هێناوە.

 

بەکارهێنەران زیاتر ژیریی دەستکردیان وەک تەواوکەرێک بەکار هێناوە نەک وەک جێگرەوەیەکی تەواو بۆ گەڕانی ئاسایی گووگڵ، چونکە ٩٣٪یان هاوکات گووگڵیشیان بەکار هێناوە.

 

بەشداربووان ئاستی بڕوابوونی خۆیان بە زانیارییەکان لە نمرەی ٥ بە (٣٫٦٦) هەڵسەنگاندووە.

 

توێژینەوەکە دەریخستووە کە ڕێژەی بەکارهێنانی ئەم فناورییە لە نێوان گەنجانی ڕەشپێستدا ٢٫٥٢ بەرانبەری سپی‌پێستەکان بووە، و پیاوانیش دوو بەرانبەری ژنان بەکاریان هێناوە. توێژەران ئاماژە دەدەن کە ئەم جیاوازییە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی ئاستی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریی تەندروستی، پرسی ڕمزی کۆمەڵایەتی و ئاستی متەمانە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار خواردن هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا

lana

بە دوورکەوتنەوە لەم هەشت خۆراکە کێشی لەشت دادەبەزێت

lana

نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

یاسین