منداڵێکی ئوسترالی بەناوی بليك ماكنزی تەمەن 12 ساڵ خەڵاتی لاوانی لە پێشبڕکێی “Australian Poetry Slam” بۆ ساڵی 2026 بردەوە.
ماكنزی شێعرێکی بە ناونیشانی “Dear ChatGPT” پێشکەش کرد، تێیدا رەخنەی لە پشتبەستنی منداڵان بە ژیریی دەستکرد گرت.
ماكنزی شێعرەکەی بەبێ یارمەتیی هیچ ئامرازێکی تەکنەلۆژی نووسی و لەسەر تەختەی شانۆی ئۆپرای سیدنی پێشکەشی کرد کە سەرنجی دادوەرانی راکێشا.
شێعرەکە باس لە کاریگەریی شاشەکان و کەمبوونەوەی سەرنج و هەستی تەنایی دەکات، هەروەها هەبوونی پەیوەندیی بەردەوام.
بليك ماكنزی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، شێعرەکەی لەڕێگەی چاودێریکردنی هاوڕێکانییەوە بووە کە بۆ ئەرکەکان و پوختکردنەوەی کتێبەکان پشت بەو تەکنەلۆژیایە دەبەستن.

