zagros news agency

لاپۆرتا؛لە کلاسیکۆ دووچاری شکستێکی سەخت بووین

لەمیانەی ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵ و باڵۆندۆر خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەبەردەم میدیاکاندا باسی یاری کلاسیکۆی کرد و بەئاشکرا باسی ناخۆشیەکانی شکستەکەی کرد و متمانەی خۆی بۆ هانزی فلیک دووپات کردەوە.

لاپۆرتا دەربارەی کلاسیکۆ وتی؛بەڕاستی شکستێکی قورس و سەخت بوو بۆ هاندەران و تیپەکەمان،ئێمە تۆپی پێی خۆمان پێشکەش نەکرد،دەبێ ئەوەش قبوڵ بکەین چی ڕوویداوە و ڕیاڵ مەدرید هێرشی پێچەوانەی خێرای دەبرد ئەوان توانیان یارییەکە ببەنەوە،بەڵام هێشتا ئێمە پێشەنگی خولەکەین.

لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا سەبارەت بە هانزی فلیک وتی؛ئەو ڕاهێنەرێکی زۆر زیرەکە متمانەی تەواومان بەو هەیە دەتوانێت تیپەکە ڕێکخات،ئەو حەز دەکات بە باڵەکانی یاری بکات ئێمەش چێژ دەبینین لەو شێوازە ئەنجامەکانیشمان شایەتی دەدەن،ئامانجمان لەم وەرزەدا بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگە متمانەشمان تەواوە بۆ بردنەوەی ئەو نازناوانە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی : نەیمار دەتوانێت بەشداری مۆندیال بکات

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕوونی بەرداخچی دیاریکرا

sarkar

وێستهام هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی لیڤەرپوڵ دەدات

یاسین