ئهمڕۆ سێشەممە 10/27، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە کرا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.


