zagros news agency

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەخرێتە خوارەوە

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق سروشتی ئەو دەنگە تەقینەوانەی ئاشکراکرد کە لە بەغدا بیستراون.

 

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەکە لە تۆمارێکی دەنگیدا کە سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە، رایگەیاند، ئەو تەقینەوانەی کەمێک پێش ئێستا لە چەند ناوچەیەکی پایتەخت بیستراون، بەهۆی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بووە لە دەوروبەری ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا.

 

مەعن روونیکردەوە، فڕۆکەکە نەناسراو بووە و رێکاری پێویست بەرامبەری گیراوەتە بەر. هاوکات لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

 

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی جەختیکردەوە، ئاگادارکەرەوەی ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەردەوامە لە لێدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

خافیێر تیباس هەڕەشە لە مۆندیالی یانەکان دەکات

یاسین

پاترییەکی ئۆتۆمبێل بە خێراییەکی خەیاڵی بەرهەم دەهێندرێت

ART