zagros news agency

ئەکتەرەکانی “فڕێندز” لە دۆکیومێنتارییەکەی ماسیۆ پێری بەشدار نەبوون

مەری ڕۆبەرتسۆن، مۆنتێری ‌فیلمە دۆکیومێنتارییە نوێیەکەی تایبەت بە ژیانی ئەکتەری کۆچکردوو ماسیۆ پێری، هۆکاری ڕاستەقینەی بەشداری نەکردنی ئەکتەرە هاوکارەکانی زنجیرەی بەناوبانگی “فڕێندز” لەم کارەدا ئاشکرا کرد؛ ئەوەش تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش نمایشکردنی لەسەر پلاتفۆرمی نێتفلیکس لە یادی سێ ساڵەی کۆچی دواییدا.

ڕۆبەرتسۆن لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی “بیگ 6” ڕوونی کردەو، جێنیفەر ئەنیستۆن، کۆرتنی کۆکس، لێزا کۆدرو، مات لۆبلان و دەیڤید شویمەر هێشتا لەژێر کاریگەریی و ئازاری گەورەی لەدەستدانی هاوڕێ خۆشەویستەکەیاندان و پێیان باشترە خەم و پەژارەی خۆیان دور لە چاوی کامێراکان و بە شێوازێکی تایبەت بەڕێوەبەرن، سەرەڕای ئەوەی بانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداری کردن ئاراستە کرابوون.

لە بەرامبەردا، میا پێری بۆیک، خوشکی بچووکی ماسیۆ پێری، بۆ یەکەم جار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەرکەوتن لە بەردەم کامێرا و قسەکردن لەسەر برای کۆچکردووی و باسی لە ساتی بەزەییە کرد، تێیدا ئەکتەرەکانی فڕێندز لە کاتی رێوڕەسمی ناشتنەکەیدا ئامادە بوون. ئاماژەی بەوەش دا کە جێنیفەر ئەنیستۆن یەکەم کەس بووە کە چۆتە پێشەوە و باوەشی پێدا کردووە، چۆن هەموویان پێکەوە دەست لە ناو دەست بەرەو تابوتەکە ڕۆشتوون و بە گریانەوە لە دەوری وەستاون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنگرێسمانێکی ئەمەریكی حەفت مەرج بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق دیاری دەکات

سەڵاح

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان دەست پێ دەکات

سەڵاح