zagros news agency

لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان 53 کەس دەستگیرکران

 

ئاژانسێکی نزیک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بڵاوی‌کردەوە، بەرەبەیانیی رۆژی پینجشەممە ١٦ی ئایار لەهەڵمەتێکدا 53 کەس لە پارێزگاکانی شرنەخ و مێردین و جۆلەمێرگ ـی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەرکراون و دواتر بۆنێوەندی  پۆلیسی پارێزگاکان گوزراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە داواکاری گشتی‌ی شرنەخ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 60 کەس دەرکردووە و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەکە زیاتربێت.

هەتا ئێستا هۆی ئەم هەڵمەتی پۆلیسی تورکیا و دەستگیردنی ئەم هەموو کەسانە نەزانراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەستی پێكردووە

دڵشاد

ئێران لە بەرانبەر ئیسرائیلدا بە توندی پشتگیریی حزبوڵڵای لوبنان دەکات

سەڵاح

مۆرینیۆ: هیچ ترسێکم لە گواستنەوەکانی بارسێلۆنا نییە

یاسین