zagros news agency

نیوزلەنداش سزای خستە سەر ئێران

حکوومەتی نیوزلەندا 28 کەس و چاردە دامەزراوەی ئێرانی بە هۆی پشتیوانیکردن لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا و ڕۆڵگێران لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا خستە ژێر سزا.

وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا ڕایگەیاند وڵاتەکەی هەموو ئەو کەس و دامەزراوانە شەرمەزار دەکات کە لەم پشتیوانییە سەربازییەدا بەشدارن.

پێشتریش وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، بریتانیا، کانادا و ئەمریکا بە هۆی پشتیوانیی ئێران لە ڕووسیا کۆمەڵێک گەمارۆیان خستبووە سەر ئەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل: هەنگاوەکانی سوپای لوبنان دژی حیزبوڵڵا “ناکامڵن”

سەڵاح

زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە

یاسین

هەسەدە: بە درێژکردنەوەی ئاگربەست پابەند دەبین

یاسین