zagros news agency

پێکانی ئەستێرەیەک قەیرانەکانی مانچێستەر یونایتد زیاتر دەکات

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەمڕۆ ئاشکرای کرد بنیامین سیسکۆی هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی پێکانەوە ماوەی زیاتر لە مانگێک لەیاریگاکان دادەبڕێت ئەمەش قەیرانەکانی یانەکە دەباتە قۆناغێکی سەخت و دژوارتر لە ئێستادا.

بەپێی زانیارییەکان بێت بنیامین سیسکۆ لەبەشی Shine bone دووچاری پێکان بووە،کە سەرەتا چاوەڕوان نەدەکرا بەو شێوازە سەخت بێت،بەڵام ئێستا ئەوە یەکلایی بۆتەوە تاکو ساڵی 2027 لەیاریگاکان دادەبڕێت،ئەمەش قورسایی زیاتر دەخاتە سەر ئەرکی کارێکی ڕاهێنەر بەهۆی نەبوونی هێرشبەری گونجاو لەم کاتەدا بۆ شوێنی یاریزانەکە.

سیسکۆ ساڵی 2025 لە لایپزیگەوە بە 73 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە مانچێستەر یونایتد لەو کاتەوە بۆتە هێرشبەرێکی دیاری شەیتانە سوورەکان لە 38 یاریدا خاوەنی 14 گۆڵ ئەسیستێکە،بەهۆی ئەم پێکانەشەوە بۆ یارییەکانی بەرامبەر ئارسێناڵ و لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەشداری ناکات ئەمە جگە لەیارییەکانی چامپیۆنزلیگ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێرلەندا دەیانەوێت بایکۆتی یاری بەرامبەر ئیسڕائیل بکەن

sarkar

ئاربێلوا؛ بۆ یارییەکەمان ئامادەین

یاسین

هەوڵەکانی گەڵەتەسەرای بۆ گواستنەوەی رافاێل لیاو

ahamd.luqman