لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری زیاتر لە ١٦٠ بەرد لە میزڵدانی نەخۆشێک دەرهێندرا .
لە چوارچێوەی بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پسپۆڕییە تەندروستییەکان و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری پزیشکی ، تیمی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری ، سەرکەوتوو بوو لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆ دەرهێنانی زیاتر لە ١٦٠ بەرد لە میزڵدانی نەخۆشێک ،
ئەم پرۆسەیە بە هەوڵ و هاوکاریی تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ و کادری تەندروستیی شارەزا ئەنجام درا،
بەڕێوەبەرایەتی و کادری تەندروستیی نەخۆشخانە، جەخت لە گرنگیی کارکردنی تیمی، پسپۆڕیی پزیشکی و بەردەوامیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەکەنەوە، بە ئامانجی دابینکردنی چاودێرییەکی گونجاو و بە کوالێتی بۆ نەخۆشانی سەردانکەری دامەزراوەکە .

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری

