دوای کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتی چین و کیلیان مباپێ ئەستێرەی فەڕەنسی بەهۆی لێدوانێکی یاریزانەکە سەبارەت بە سەرۆکێکی پێشووی وڵاتەکە هەرایەکی زۆر دروست بوو تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی گرێبەستی نێوان یاریزانەکە و کۆمپانیا چینیەکان هەڵوەشێتەوە و یاریزانەکە لەسەرجەم پلاتفۆرمەکان بسڕێدرێتەوە لەو وڵاتە.
لەنوێترین ڕووداو لەسەر ئەم بابەتە میدیاکان ئاشکرایان کردوە چین هەنگاوێکی دیکەی خستۆتە کار ئەویش سزادانی یانەی ڕیاڵ مەدریدە بەپەخش نەکردنی یارییەکانی ئەو یانەیە و سڕینەوەی یاری و زانیارییەکان لە ئەرشیفی کەناڵ و سایتەکان،کە یارییەکەی دوێنێی بەرامبەر ڕاسینگ سانتادێریش پەخش نەکراوە تەنانەت لە خشتەی کەناڵەکان هێندراونەتە دەرەوە و ناوی ڕیاڵ مەدرید ئێستا لەو وڵاتە بۆتە ناوێکی شووم.
شایەنی باسە وڵاتی چین لەبەرامبەر ئەو قسانەی مباپێ وتبووی دەبێت یاریزانەکە داوای لێبووردنێکی تەواو بکات،کە لەماوەی ئەو کێشە و ئاڵۆزیانە ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا و تیباسی سەرۆکی لالیگا و چەندان کەسایەتی دیکە جیهان ویستی نێوەنگیرییان هەبووە لەو بابەتە،بەڵام وڵاتی چین سوورە لەسەر قسەی خۆی و ئامادە نییە سازش بکات لەم بابەتە.
“سەرکار ڕێبوار”

