رۆژی چوارشەممە ٤/١١/٢٠٢٦ ژانگ جیانشین، کونسوڵی گشتی وڵاتی چین بەوەکالەت لە شاری هەولێر سەردانی بارەگای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن بەرێز گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان پێشوازیکرا ، لە دیدارێکدا کە حاجی ئیسماعیل سورچی ئەندامی دەستەی کارگێری یەکێتی ژوورەکان ئامادەبوو باس لە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین کرا بە تایبەتی ئاڵوگۆری بازرگانی و پرسی پێدانی ڤیزەی بازرگانی بۆ بازرگانانی هەرێمی کورداستان کرا .
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی ژوورەکان باسی لەوەکرد کە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پلاتفۆرمێکی تایبەت بە پێشکەشکردنی ڤیزەی وڵاتی چین ئامادەکردووە و دەکاتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگان و خاوەنکار و پیشەسازکار و وەبەرهێنەران و ئاسانکاری بۆیان . هەر لە دیدارەکەدا کونسوڵی وڵاتی چین وێرای خۆشحاڵی بەم سەردانە و گوتی ئێمە دڵخۆشین بە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و گوتی زۆرترین ڤیزە لە کونسوڵخانەی ئێمە بە بازرگانان دەدرێت .
ئاماژەی بەوەشکرد دروستکردنی ئەو پلاتفۆرمە کارێکی گرنگە و هیوادارم سەرکەوتووبن و ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەگی نیشاندا . دواتر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ستافی ژوورەکانی بازرگانی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی پێشکەشکردنی ڤیزەی وڵاتی چین لەرێگای پلاتفۆرمەکە ئەنجام دا .

