zagros news agency

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە بەحرەین

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شانشینی بەحرەین و بڕیارە لەگەڵ پاشای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەحرەین لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتی هاوسەنگییەدا دێت کە حکومەتی عێراق پەیڕەوی دەکات بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە عەرەبییەکان و هاریکاریکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکەدا.
بڕیارە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ مەنامەی پایتەخت، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پاشای بەحرەین کۆببێتەوە. تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوانیان تایبەت دەبێت بە پەرەپێدانی هاریکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات. هاوکات تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی هێورکردنەوەی گرژییەکان و پشتیوانیکردن لە چارەسەرە سیاسییەکان.
عەبوودی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم سەردانەی بەحرەین وەک تەواوکاریی ئەو زنجیرە سەردانانە دێت کە پێشتر بۆ وڵاتانی ناوچەکەی کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانى و ڕۆبیۆ گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی ئه‌مریكا و عێراق كرد

سەڵاح

زەیدی لە پاریس لەگەڵ توتال ئێنێرجیز تاوتوێی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دەکات

سەڵاح

عێراق لەگەڵ بانکی جیهانی پەرەپێدانی پاڵپشتیی تەکنیکی بۆ ئامادەکردنی بوودجەی داهاتوو تاوتوێ دەکات

گوران