zagros news agency

کچەکەی مایکل جاکسن داوای 600 ملیۆن دۆلار لە سامانی باوکی دەکات

پاریس جاکسن لە تەمەنی 28 ساڵیدا بڕیاریدا داوایەکی فەرمی پێشکەش بە دادگە بکات بۆ بەدەستهێنانی بڕی 600 ملیۆن دۆلار لە پشکی دارایی باوکی.

 

پاریس رایگەیاندووە، میراتی باوکی لەو کاتەوەی کۆچی دوایی کردووە بڕی زۆر داهاتی هەبووە و کەچی سندوقی منداڵەکان تاوەکو ئێستا هیچ پارەی نەکەوتووەتە دەست، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی میرات دەڵێت ئەوان زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلاریان دابەش کردووە و بەردەوام پابەندی یاسا بوون، بەڵام پاریس لەو بڕوایەدایە کە ئەم بڕە پارەیە دەبێت بگاتە دەستی سندوقی خێزانی مایکل جاکسن کە پرێنس، پاریس و بیگی لەخۆدەگرێت.

 

دادگە لە رێکەوتی 4ی کانوونی یەکەم بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو دۆسییە داراییە دەدات، چونکە ئەمە بابەتێکی چارەنووسسازە و بەردەوام لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەی یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی سەرجەم قەرز و باجەکان کە بڕەکەی دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار لەگەڵ چەندین مەرجی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بوومەلەرزەیەك لە توركیا ڕوویدا

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارییه‌كی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سویسرا لە عێراق دەکات

سەڵاح