zagros news agency

گرووپی “My Chemical Romance” لە ریزبەندی یەکەمدایە

گرووپی رۆکی ئەمریکی “My Chemical Romance“ توانی دەستکەوتێکی مەزن تۆمار بکات دوای ئەوەی ئەلبومی بەناوبانگی “The Black Parade” گەیشتە ریزبەندی یەکەم لە لیستی “بیلبۆرد 200” پاش تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر دەرچوونیدا.

 

ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات وەک خاوەنی درێژترین ماوەی چاوەڕوانی بۆ گەڕانەوە بەسەر پێشەنگبووندا.

 

گرووپەکە رایگەیاند، لە رێوڕەسمی ئاهەنگگێڕاندا لە شانۆی “Hollywood Bowl“ پێنج کۆنسێرت و فێستیڤاڵی گەورەیان سازکرد و هەموو گۆرانییەکانی ئەو کارە مەزنەیان گوتەوە.

 

ئێستا بەردەوام سەرنجی هەوادارانی موزیک لەسەر ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیە کە توانی 78 هەزار یەکەی بفرۆشرێت، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە بەرهەمە ڕەسەنەکان بەردەوام لە تێپەڕبوونی کاتدا بەردەوامن لە ددرەوشانەوە و کاریگەری لەسەر هەوادارانی کولتووری مۆدێرن دادەنێن بێ ئەوەی گرنگی بە تەمەنی بەرهەمەکە بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی “گۆڵدێن گلۆب”ی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

زەندایا وەڵامی دەنگۆکانی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ تۆم هۆڵاند دایەوە

ART