zagros news agency

کارەبای زیاتر لە ٣٠ گەڕەکی هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکە دەپچڕێت، پێنجی ئێواره‌ ئاسایی ده‌بێته‌وه‌


بەهۆی بەردەوامیی کارەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە بەستنی پێوەری زیرەک و نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی کارەبا، ئەمڕۆ کارەبای نیشتمانی لە ژمارەیەکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و چەند گەڕەکێکی سۆران و شەقڵاوە دەپچڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراو و پلانی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەم پچڕانە کاتییە و لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەستنی پێوەری زیرەک و سازدانەوەی تۆڕەکاندایە، هاوکات دڵنیایی دەدەن کە دوای کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کارەبا بۆ سەرجەم ئەو گەڕەکانە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەو گەڕەکانەی لە شاری هەولێر ئەمڕۆ کارەبایان دەپچڕێت بریتین لە:
(کورانی ئەلبان، ڕزگاری، کرێکاران، کوردستان، بەهار، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی، نیشتیمان، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەڵاحەدین، کوران عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، سەیداوە، سێتاقان، کۆماری، ڕووناکی، و مەنتکاوە).

جگە لە هەولێر، بڕیارەکە چەند گەڕەکێکی سنووری شاری سۆران و قەزای شەقڵاوەش دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما دادەبەزێت

یاسین

سێ منداڵ لە موسڵ خنکان

سەڵاح

وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا؛ زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەست دا

یاسین