zagros news agency

بایرن میونخ بۆندی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد یانەی بایرن میونخ و هاری کەین گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرەکە و ئیمزا لەسەر سەرجەم پەڕاوەکان کراوە ئەستێرەکە تاکو ساڵی 2029 لە یانە باڤارییەکە دەمێنێتەوە.

شایەنی باسە هاری مەرجێکی زیاد کردنی مووچەی بۆ ئەو گرێبەستە دانابوو بایرنیش هیچ لاری نەبوو لەبەرز کردنەوەی مووچەکەی،بەڵام بەمەرجی ئەوەی تاکو دوو ساڵ گرێبەستەکە درێژ بکرێتەوە نەک زیاتر لەگەڵ چەند مەرجێکی دیکە،کە بێڵد ئاشکرای نەکردوە.

هاری کەین ساڵی 2023 بەهیوایەکی زۆرەوە لەتۆتنهامەوە ڕوویکردە بایرن میونخ و لەگەڵ یانە باڤارییەکە 5 نازناوی بەدەست هێناوە،ئەمە جگە لەگەورەترین نازناوی تاکەکەسی خۆی،کە ئەمساڵ توانی ببێتە براوە خەڵاتی باڵۆن دۆر وەکو باشترین یاریزانی جیهان.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆرۆلیگ.. لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی سپارتا براخای کرد

یاسین

هەولێر بەگۆڵباران کردنی کەرخ دڵی هاندەرانی شاد کردەوە

یاسین

ڕیال مەدرید بایکۆتی مەراسیمی باڵۆن دۆر دەکات

یاسین